ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە ٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزارو ٢٤٢ لیرەی تورکییە.