بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردووەتەوە. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕی خستنه‌ڕووی راگه‌یاند كه‌ ٢٥٦ ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار و ١٤ دۆلاری خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌ و ٢٤٤ ملیۆن و ٧٠٣ هه‌زار و ١٤ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌یە، هه‌روه‌ها ١١ ملیۆن و ٧١٠ هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه‌.

دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٥٠ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٤١ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو


PM:12:09:03/04/2024