پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ دوو بوومەلەرزە سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند.
پشتیوان ئیبراهیم شاره‌زای بومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌ڵه‌بجه، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کاتژمێر (١١:٥) خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە گوڕی (٣.٢ بۆ ٣) پلەی رێختەر لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید روویاندا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوڵایی زەمینلەرزەکان (٨ بۆ ٦) کیلۆمه‌تری ژێر زەوی بووە و هه‌ردوو بومەلەرزەکەش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ههستیپێكراوە.