پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان درایەوە بە دەم پارتی

دوای ئەو کارادنەوە فراوانەی خەڵک لە بڕیارەکەی وەزارەتی  دادگای تورکیا به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان له‌ عەبدوڵا زێدان، سەرئەنجام ئەمڕۆ پارتی دەم توانی پۆستی شارەوانی لە وان وەربگرێتەوە.

پارتی دەم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"  لە ئەنجامی بەرهەڵستی گەلی کورد، جەماوەری دیموکراسی، بڕیاردرا بڕوانامەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی".

رۆژی ٣١ی مانگی ئازار هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەرێوەچو و دەم پارتی کە حزبێکی کوردی باکوری کوردستانە توانی لە ٧٥ شار پلەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بەدەستبهێنێت و کە سێیانیان گەورە شارن.

دواتر وه‌زاره‌تی دادگای توركیا بڕیاریدا به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان له‌ عەبدوڵا زێدان، چونکە بە وتەی وەزارەتەکە ناوبراو کێشەی یاسایی هەبوە.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی دادی تورکیا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەیەوە هاتە دەنگ و وتی" ئەوەی لە وان رویدا لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆگان یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە، داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن."




PM:07:54:03/04/2024