ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردووەتەوە.
بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە و ٢٤٦ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٥٦ ملیۆن و ٤١٣ ههزار و ١٤ دۆلاری خسته بازاڕهوه و ٢٤٤ ملیۆن و ٧٠٣ ههزار و ١٤ دۆلاری بهشێوهی حهواڵهیە و ١١ ملیۆن و ٧١٠ ههزار دۆلاریشی بهشێوهی كاش فرۆشرا.