ئاسایشی هەرێم لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوڵەخانە پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی ڕووداوەکەی گوڵەخانە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون". 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٤ کەسی دیکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە دوای کۆنگرەی هەشتەمی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان دوو هێزەکانی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای روویدا و بەهۆی شەڕەکەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکرا.


AM:08:37:05/04/2024