عەبدوڵا زێدان بڕیاری دەستبەکاربوونی لە پۆستی گەورە شارەوانی وان پێدرا

عەبدوڵا زێدان کاندیدی دەم پارتی بڕیاری دەستبەکاربوونی لە پۆستی گەورە شارەوانی وان پێدرا، دوای ئەوەی دامەزراوەی باڵا ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیارەکەی بۆ دوورخستنەوەی لە وەرگرتنی ئەو پۆستە ھەڵوەشاندەوە.

عەبدوڵا زێدان لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دەستبەکاربوون چووە بینای شارەوانی ئامەد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند" بۆ کاتێکی کورتیش بێت یاسا و دادپەروەری پێشێلکرا، سوپاسی خەڵکی وان و ھەمووان دەکەین کە خاوەندارییان لە ئیرادەی گەل کرد".

وتیشی" پێویستیان بە شەڕو نادپەروەری نییە و بەرپرسیارێتی ھەمووانە خزمەتی شارەکە بکەن".

پێشتر لەسەر ئەو تانانەی پێشکەشکرابوون، سەرۆکایەتی دامەزراوەی ھەڵبژاردنی پارێزگای وان بە زۆرینەی دەنگ  بڕیاریدا لەسەر دوورخستنەوەی عەبدوڵا زێدان سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا و کاندیدێکی ئاکپارتی لە شوێنی دانرا.

لە بەرامبەردا دەم پارتی تانەی لە بڕیارەکە گرت و ڕۆژی سێی ئەم مانگەش دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا تانەکەی لەبەرژەوەندی دەمپارتی یەکلایکردەوە و بڕیاریدا بە پێدانی فەرمانی دەستبەکاربوون بە زێدان.



PM:04:55:05/04/2024