ڤیزە و نشینگەی هەرێمی کوردستان نادرێت بە هاوڵاتییانی سوریا

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هاوڵاتییانی سوریا ناتوانن ڤیزە وەربگرن و لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە کردووە و تێیدا هاتووە" لە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئازاری ٢٠٢٤ پێدانی ڤیزە بە هەڵگری پاسپۆرت و تاڤڵ دۆکیومێنتی سوری ڕادەگیرێت".

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز سوری هەڵگری نیشنگەی ئەمریکا، کەنەدا، ئەوروپای هەبێت ئەوا بە مەبەستی گەشتوگوزار دەتوانن بۆ ماوەی٣٠ ڕۆژ ڤیزە وەربگرن.

ئەوەشخراوەتەڕوو" ئەو گەشتیارانەی ڤیزەیان هەیە و پێش ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئازار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ناتوانن ڤیزەکانیان بگۆڕن بۆ نشینگە و بەر لە تەواوبوونی ماوەی ڤیزەکەیان دەبێت خاکی هەرێمی کوردستان جێبهێڵن".




PM:12:08:06/04/2024