بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ١ ملیار و ٢٧٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ١ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ١٧٨ هەزار و ١٠٠ دۆلاری فرۆشتووە کە ١ ملیار و ١٩٦ ملیۆن و ٣٣٨ هەزار و ١٠٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە ٢٥٦ ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ١٤ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی سێشەممە بووە كە ٢٥٠ ملیۆن و ١٧ هەزار و ٤١ دۆلاری فرۆشتبوو.


PM:04:06:06/04/2024