مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیە بۆ دابەشکردن و چاوەڕێی فەرمانە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی.
عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، بۆ میدیای نزیك پارتی رایگەیاندووە " لیستی مووچەی مانگی ١ ی ٢٠٢٤ی وانەبێژان لای گەنجینەكانە و چاوەڕوانین ئاگادارمان بكەنەوە بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان ."
ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی ١ مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمەو، هێشتا مووچەی مانگەکانی شوبات و ئازار قسەیان لەسەر نەکراوە.