بافڵ تاڵەباتی: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت

سەرۆکی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێ،و دەڵێت " هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەکرێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی یەکێتی باڤڵ تاڵەبانی وتی" هەڵبژرادن لە کاتی خۆیدا ئەنخام دەدرێت و هیچ پێشنیازێک بۆ دواخستنی نەکراوە".

هەر ئەمرۆش لەلای خۆیەوە ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکیدای رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە".

ئەمەش لە کاتیكدایە کە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێتی بە داواکارییەکی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ڕازی بووە.

١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.



AM:11:07:07/04/2024