بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ی نیسان ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٣٢ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٣ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٤٦ ملیۆن و ٩٦٤ هەزار و ٢٦٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦ ملیۆن و ١١ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.