ئەم زانیارییانە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی زانایانەوە جەختیان لەسەركراوەتەوە.
1- زیاتر لە 400 جۆری فۆبیا (ترس) لەلایەن زانایانی دەرونناسییەوە، ناسراون.
2- جۆری ئەو موزیكەی گوێی لێدەگریت، كاریگەری لەسەر شێوازی تێگەیشتنت بۆ جیهان هەیە.
3- خەرجكردنی پارە بۆ خەڵكانی تر زیاتر بەختەوەری دەهێنێت وەك لە خەرجكردنی بۆ خۆت.
4- بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، كلیلی بەختیاری، زیاتر لە خەرجكردنی پارەی خۆتە لە ئەزمووندا وەك لە كڕینی كەرەستەو شتومەكدا.
5- بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، فۆبیا رەنگە یادەوەری بێت و لە رێگەی DNAـەوە بۆ نەوەكان گوازرابێتەوە.
6- ترس لە هەبوونی ترس، پێی دەوترێت فۆبۆفۆبیا.
7- حاڵەتێكی دەگمەنی تێكچوونی دەروونی هەیە كە بەهۆیەوە مرۆڤ هەستدەكات مردووە یان لە ژیاندا نیە.
8- لێكۆڵەران لە سەروبەندی ئەوەدان كە ئاڵودەبوون بە ئینتەرنێت بخەنە لیستی تێكچوونە دەروونییەكانەوە.
9- لە فەرەنسا لە هەموو پێنج كەسێك یەكێكیان تووشی خەمۆكی بوون، بەهۆی ئەوەوە فەرەنسا بە خەمۆكترین وڵاتی جیهان دادەنرێت.
10- جینێك هەیە كە دەكرێت ببێتە هۆی ئەوەی وات لێبكات هەمیشە كەسێكی نێگەتیڤ بیت.