ئەمشەو یەکشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لەسەر رێگەى سەرەکی (دەربەندیخان - زەڕایەن)، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک ژنێک گیانى لەدەستدا و خوشک و برایەکیشى برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى دەربەندیخان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٠:٣٠) خولەکی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیونداا لە رێگاى (دەربەندیخان بۆ زەڕایەن) کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژنێک گیانى لەدەستدا و خوشک و برایەکیشى برینداربوون کە بە مەبەستى ئەنجامدانى گەشتى عەمرە لە رێگادابوون بەرەو سلێمانى.