کۆمسیۆن ژمارەی لیست‌و بەربژێرەکانی راگەیاند


ئەمڕۆ لە بەغدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەی لیست و و هاوپەیمانی و بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییە راگەیەندراوەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ٦٩ لیست و ١٠ پارت و دوو هاوپەیمانی و ٥٧ بەربژێری سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریی هەڵبژاردندا تۆمارکردووە.

گرنگترین ژمارەی لیستەکان کە تیروپشکی بۆ کرا بەم شێوەیەیە:

- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە ١٤٨ی پێدرا.
- بەرەی تورکمانی عێراقی ژمارە ١٤٩ی پێدرا.
- نەوەی نوێ ژمارە ١٥٧ی پێدرا.
- بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە ١١٤ی پێدرا.
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە ١٤٧ی پێدرا.
- هاوپەیمانی نیشتمانی ژمارە ١٦٢ی پێدرا.
- رەوتی هەڵوێست ژمارە ١٦١ی پێدرا.
- یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ ی پێدرا.
- هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ژمارە ١٣٣ی پێدرا.
- بەرەی گەل ژمارە ١٦٩ی پێدرا.
- هاوپەیمانی سەردەم ژمارە ١٦٤ی پێدرا.
- بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ژمارە ١٢٣ی پێدرا.



PM:01:34:08/04/2024