بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز کردوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٨ ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤٠ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە  بانکی ناوەندی بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٣٢ ملیۆن و ٧٣٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
  
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٨ هەزار عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.



PM:01:48:08/04/2024