نرخی زێڕ ٥٠ دۆلار بەرزبووەوە

هەڵکشانی نرخی زێڕ بەردەوامە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەیەکی دیکەی مێژوویی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٣٠٢ دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و ٣٥٤ دۆلار بەرز بووەوە.

ئەمەش بەرزترین ئاستی مێژووییە کە تا ئێستا نرخی زێڕ تۆماری کردبێت.

دابەزینی بەهای دۆلار و مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری سەرەکین بۆ ئەو بەرزبوونەوە پێوانەییەی نرخی زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٥٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥١٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٩٠) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٢٤) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:02:34:08/04/2024