"لێخۆشبوونی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان جێبەجێدەکرێت"

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان وەک كرێی ئاو و خاشاك و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە". 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ بڵاویکردووەتەوە" پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە٤٦٥١ لە ٧ی ٤ی ٢٠٢٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوادەكات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی ٢٠% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرێژەی ٢٠% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ. 

ئەوەش هاتووە" بەرێژەی ٢٠% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تا وەكو ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان". 


PM:10:23:08/04/2024