کەرکوک.. چوار کەس ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک چوار ئەندامی خێزانێک ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

سامان یابە بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" چوار ئەندامی خێزانێک کە دانیشتوی ناحیەی ریازن دوای نان خواردنی ئێوارە ژەهراویبوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکیان لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە و یەکێکی دیکەشیان لە نەخۆشخانەی قەزای حەویجەیە و دوو کەسەکەی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری و نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری کراون و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن. 


PM:11:15:08/04/2024