کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە کاتەکانی بەیانی زوودا شه‌پۆلێكی بارانبارین هەرێم ده‌گرێته‌وه‌ و خێرایی باش زیاد ده‌كات". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" پێشبینى دەکرێت ڕۆژی سێشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕى ناو بەناو و لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با ڕوو لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکورى  هەرێم بکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى ترى هەرێم بگرێتەوە". 

هەروەها بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە: 

دهۆک ١.١ ملم

زاخۆ ١.٧ ملم

ئاکری ٢.٢ ملم

ئامێدى ١٠.٦ ملم

بامەرنێ ٩.٢ ملم

بارزان ٤.٦ ملم

حاجى ئۆمەران ٠.٤ ملم

مانگیش ٣٦.٨ ملم

باتوفە ١٠.٢ ملم


AM:12:01:09/04/2024