ئەحمەد محەمەدی شاعیر لە ئەڵمانیا چەند کۆڕێکی شیعری سازدەکات

بڕیارە پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەحمەد محەمەدی شاعیری دیاری کورد لە چەند شارێکی وڵاتی ئەڵمانیا کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە سازبکات.  

کۆڕەکان لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤ لە شارەکانی (شتوگارت ـ نورنبێرگ ـ بەرلین) سازدەکرێن.

کۆڕەکان بە سەرپەرشتی هەریەک لە کۆمەڵەی کوردی شتوگارت لە شتوگارت، ناوەندی کلتوری کورد و ئەڵمان لە نۆرنبێرگ و گروپی کابارێتی کورد لە بەرلین سازدەکرێن.

ئەحمەد محەمەد ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لە دایكبووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە‌و شارە تەواو كردووە، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی‌ و ئاوێزانی موزیكیان كردووە‌ و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیووە، هەروەها دیوانەکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی، ئیتاڵی و فەرەنسی.


PM:12:45:09/04/2024