گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارام سەردار بەمزوانە نویترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (سەلام) بڵاودەکاتەوە.
ئارام سەردار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی تایبەتی خۆی تێزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی (سەلام) بڵاوكردەوە و بڕیارە بەمزوانە بەرهەمە نوێکەی لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بڵاوبكاتەوە.
ئارام سەردار ل ەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات کە چهندین كارى هونهری بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی.