بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ئێوارەی ئەمڕۆ رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ئاستی ئاو لە بەشیک لە شەقامەکان و گەرەکەکانی هەولێر بەرز بووەتەوە و مەترسی لافاو هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئه‌مشه‌و به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و به‌رده‌وام، كه له ئێواره‌وه ده‌ستیپێكردووه، له چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر ئاو كۆبووه‌ته‌وه و مه‌زراكان گیراون، ئاسته‌نگی بۆ هاوڵاتیان دروست بووه و مەترسی لافاو هەیە .
له شه‌قامه‌كانی ١٠٠ مه‌تریی نزیك به‌نزیخانه‌ی ئاكار، گه‌ڕه‌كی ٢١ی گوڵان، ژێر پردی سەیداوە، هه‌ولێری نوێ و بازاڕی له‌نگه، هه‌روه‌ها له ناحیه‌ی رزگاری و قه‌زای خه‌بات و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئاو كۆبووه‌ته‌وه و له ناحیه‌ی رزگار ئاو چووه‌ته چه‌ند ماڵێك.
ئەمە لە کاتێکدا کە کەشناسی هۆشداری داوە و دەڵێت" ئەم شەپۆلە بارانە لەمشەوەوە دەستپێدەكات و سبەینێ، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە بەردەوام دەبێت و هۆشداری بارانی بەخوڕ و تەرزە و هەورە بروسكەی بەهێزیش دەدرێت."