لە (٢٤) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای هەولێر باریوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر باریوە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر باریووە کە بڕەکەی (٥٨.٤) ملم بووە. 

هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە شاری هەولێر باریووە کە بڕەکەی (٣٢.٧) ملیمەترە، پاشان پارێزگای کەرکوک بە بڕی (٢١.٢) ملیمەتر و دواتر دهۆک بە بڕی (١٤.١) ملیمەتر باریووە، هاوکات لە سلێمانی (١٣.٢) ملم باریووە، لە هەڵەبجەش (٦.٥) ملم باران باریووە. 

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم بەمشێوەیەیە: 


PM:01:22:10/04/2024