کەشناسێک: شەپۆلێکی دیکەی باران و تەرزە دەگاتە هەرێمی کوردستان

شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوەدەکات شەپۆلێكی دیكەی باران و تەرزە لە شەودا هەرێم دەگرێتەوە و تاوەكو سبەینێ‌ بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" جارێکی دیکە لە کاتەکانی شەودا لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا پێشبینی ئەکرێت ھەورە بروسکەکان چالاک ببنەوە و بەڕێژەی جیاواز تاوە باران و تەرزە ببارێت ئەم قۆناغەش ناوبەناو تا ئێوارەی سبەی پێنج شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤  بەردەوامی ئەبێت و دواتر کۆتایی پێدێت و کەش لەتەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان سەقامگیر ئەبێتەوە".

ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ‌ پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ بەنزمی و جێگیری ئەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٠کم لە كاتژمێرێكدا و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی خێرایی باکە چالاک ئەبێت لەنێوان ١٥ تا ٣٠کم لە کاتژمێرێکدا .


PM:07:16:10/04/2024