ئۆتۆمبێلێک لە شاخی گوێژە کەوتە خوارەوە

کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە لە شاخی گوێژە کەوتە خوارەوە.

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند" کەمێک بەرلەئێستا ئۆتۆمبێلێک لە شاخی گۆیژە کەوتەخوارەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندا سۆناتا بووە و سێ سەرنشینی تێدا بووە و شۆفێرەکەی هاوڵاتییەکی عەرەب بووە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە رووداوەکە بەهۆی نەشارەزایی لە کاتی پێچکردنەوەدا روویداوە، شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و لە شاخی ئەزمەڕەوە کەوتووەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە" رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە تەنیا زیانی مادی هەیە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی هێنانەخوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەن".



PM:07:31:10/04/2024