پۆلیسی ئەڵمانیا دوو هاووڵاتی عێراقی بە تۆمەتی بەکۆیلەکردن و چەوساندنەوەی کچێکی ئێزدی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" دوو هاووڵاتی عێراقییان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی".
دوو هاووڵاتییەکە کە ژن و مێردن، لە ساڵانی نێوان ٢٠١٥ و ٢٠١٧دا ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون و کچێکی ئێزدی پێنج ساڵانیان کردووە بە کۆیلە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ئەڵمانیا، پیاوەکە ناوی توانایە و هاوسەرەکەشی ئاسیا، بێ ئەوەی ناویان بە تەواوی ئاشکرا بکرێت.