سەربەست ئامێدی: هەموو ئاڕاستەکان بەو ئاڕاستەیەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی"  هەموو ئاڕاستەکان بەو ئاڕاستەیەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا لە١٠ی مانگی شەشی ٢٠٢٤ ئەنجامدەدرێت".

سەربەست ئامێدی سەرۆکی پێشووتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شارەزای بواری هەڵبژاردن لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ( دەنگی ئەمریکا)  راگەیاند" لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە هەموو هەڵبژاردنەکانی عێراق تا ئێستا، وە هەڵبژاردنەکانی کوردستانیش تا ٢٠١٤ هەر ئەم کۆمسیۆنە ئەنجامی داوە".

سەبەسەت ئامێدی وتیشی" هەموو ئاڕاستەکان بەو ئاڕاستەیەن کە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا لە١٠ی مانگی شەشی ٢٠٢٤ ئەنجامدەدرێت".

هەروەها راشیگەیاند" ئەو قسەشم( بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا) بینایە لەسەر قسەکانی کاک نێچیرڤان و کاک بافڵ، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە بەو پێیەی پارتی حزبی یەکەم بووە لە کوردستان دەنگدەری زۆری هەیە بۆیە بەشداری نەکردنی دەنگدەری ئەو حزبە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ڕێژەی بەشداربووانی هەڵبژاردن، ئەگەرنا لەو بروایەدام پارتی ڕێگە بدات بێ بەشداری خۆیشی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام بێ بەشدارینەکردنی پارتی کەموکورتی زۆری تێدا دەبێت، چونکە سیاسەت لە کوردستان بەبێ پارتی یا بێ یەکێتی ناکرێت، وە تائێستا هیچ هەڵبژاردنێیک لە کوردستاندا نەکراوە بێ بەشدارینەکردنی یەکێک لەو لایەنانە".

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ٦٩ لیست و ١٠ پارت و دوو هاوپەیمانی و ٥٧ بەربژێری سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریی هەڵبژاردندا تۆمارکردووە.، بەڵام پارتی رایگەیاندوووە" بەشداری ناکات" و هیچ لیستێکیشی پێشکەش نەکرد.
 
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.



AM:12:02:11/04/2024