بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٠ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٩٠ دۆلار بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٦ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٦ دۆلارو ٢١ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ پێداویستی و داخوازی بازاڕ، ئەمەش پاش دوو رۆژ لە دابەزین سەرلەنوێ بەرزبووەو داواکاری لەسەر زۆربوەوە.