ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە سنوری پارێزگای کەرکوک پۆلیسێک بریندارکرا.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له بنكه‌ی پۆلیسی ڕه‌حیماوه له پارێزگای كه‌ركوك، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوەوە ته‌قه له مفه‌وزێكی پۆلیس کرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە پۆلیسه‌كه بریندارکرا و چه‌كداره‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
لە ئێستاشدا بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە.