هەردوو هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی ڕایدەگەیەنن" شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریكردنی ژمارەکان تاوانە و شۆفێر لە سەرپێچی ناپارێزێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاری ژمارەی ئۆتۆمبێل تاوانە هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر مادەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەمڕۆ دووەم رۆژی جەژن دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر لە رێگای هەریر بینراون کە تابلۆکانیان بە قوڕ داپۆشیووە و تیژڕۆییان کردووە بۆ ئەوەی لە کامێراکان دەرنەچن و بەر لەوەی بگەنە بازگەیەکی کاتی هاتوچۆ لە سپیلک، وەستاون و تابلۆکانیان پاک کردۆتەوە، ئۆتۆمبێلەکان ناسراون و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت.
له كۆتاییدا هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له شۆفێران ده‌كات كه خۆیان له‌و جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بپارێزن.
پێشتریش هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندبوو، هه‌ر شۆفێرێك ده‌ستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، بیچه‌مێنێته‌وه، ده‌ستكاری ژماره‌كان بكات، به قوڕ یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دیكه بیشارێته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و ده‌درێته دادگا.