زیاتر لە ٢٠ هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر دەکەن". 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە یەکەم رۆژی جەژندا زیاتر لە ١٤ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەولێر کردووە و تاوەکو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ کەس هاتوون و پێشبینیش دەکرێت رێژەکە لە چەند کاتژمێر و رۆژانی داهاتوودا بەرزببێتەوە". 

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی ئاسانکارییە پێشکەشیان دەکرێت و بە باشترین شێواز پێشوازییان لێ دەکرێت.


PM:06:29:11/04/2024