چەند رۆژێک پێش سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا،
سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی هێرشدەکاتە سەر میلیشیا شیعەکان و بەچەک بەدەستی
دەرەوەی دەوڵەت ناوزەدیان دەکات و، دژی هێرشی سەر بنکەکانی ئەمەریکاش دەوەستێتەوە.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه " Foreign Affairs " بڵاویكردۆته‌وه، دەڵێت "هێرشه‌كان
بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق یان له وڵاتانی دراوسێ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه
و له هه‌مان كاتدا پێویستمان به كات هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كێشه ناوخۆییه‌كان".
سودانی دەشڵێت"په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئه‌مریكا و عێراق خاڵێكی جه‌وهه‌ری له سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه پێكده‌هێنن".
لەو وتارەدا ڕونیشیكرده‌وه، "گروپه چه‌كداره‌كان له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزه‌وه
سه‌ریان هه‌ڵداوه كه عێراق ڕوبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه له‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر،
به‌ڵام ورده ورده و له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری، پێویستی به چه‌ك
له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی نامێنێت، به هاوبه‌شی كارده‌كه‌ن
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "عێراق ڕێگایه‌كی دور و درێژی له‌به‌رده‌مدایه
و پڕه له ئاسته‌نگ، حكومه‌ته‌كه‌شم ئاگاداری هه‌ڵوێستی هه‌ستیاری و ئه‌و هاوسه‌نگییه
ناسكه‌یه كه ده‌بێت له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌و گروپانه‌دا بیپارێزێت كه هه‌ندێكجار
ده‌چنه ململانێی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
سودانی ده‌شڵێت،
"ئێمه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، یان له
وڵاتانی دراوسێ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مانكاتدا پێویستمان به كات هه‌یه بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌گه‌ڵ
لایه‌نه جیاوازه‌كان، بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتیش ده‌بێت بابه‌تی تایبه‌ت بێت بۆ ده‌وڵه‌ت
و هیچ لایه‌نێكی دیكه ناتوانێت داوای ئه‌م مافه بكات".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "به هاوكاری دۆسته‌كانی به‌تایبه‌تی
ئه‌مریكا، عێراق توانی دڕنده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی له مێژوی هاوچه‌رخدا
تێكبشكێنێت، ئێستاش ته‌نها گروپه بچوكه‌كانی داعش ماون؛ هێزه ئه‌منییه‌كانمان له
ڕێگه‌ی بیابانه‌كانه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كان، به‌ڵام
چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروست ناكه‌ن".
"سه‌ركه‌وتنی كۆتایی
به‌سه‌ر تیرۆردا دوره به‌بێ گه‌شه‌پێدانی ڕاسته‌قینه، له‌وانه دابینكردنی
ئاستێكی شایسته له چاودێری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی
دیكه، ئه‌مه ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه حكومه‌ته‌كه‌م په‌ره‌ی پێداوه و
بڕیاره جێبه‌جێی بكات، به‌تایبه‌ت پاڵنانی چاكسازی ئابوری و دارایی، به‌هێزكردنی
مافه‌كانی مرۆڤ، به‌هێزكردنی ژنان، پێشخستنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی به‌گشتی".( سودانی دەڵێت).
ئاشكراشیكردوه،
"كاتێك سه‌ردانی واشنتن ده‌كه‌م و له 15ی (نیسان/4)ی 2024 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
جۆو بایدن كۆده‌بمه‌وه، ئه‌مه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا
و عێراق بخه‌ینه سه‌ر پێگه‌یه‌كی نوێ و به‌رده‌وامتر و گفتوگۆكانمان جه‌خت له‌سه‌ر
گرنگی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه، هاوكاری له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر، به‌كارهێنانی ئامرازه سیاسی و
دیپلۆماسییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
تیرۆر، وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بۆ حكومه‌ته‌كانمان ده‌مێنێته‌وه".
بڕیارە رۆژی ١٥ ی نیسان سودانی بگاتە واشنتۆن و لەگەڵ بایدن سەرۆکی
ئەمەریکا لەسەر پرسی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق گفتوگۆ بکەن.