کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

دوو پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە دوو لێدوانی جیاوازدا ئاشکرای دەکەن کە لە ٢٠ تا ٢٥ ی نیسان پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە ٢٠ تا ٢٥ مانگ پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی مانگی چوار دەگاتە هەرێم، هاوکاتی دارا سێوکانی یش کە پەرلەمانتاری هەمان لیستە، ئەم زانیاریانەی لە لێدوانیکی تردا پشتڕاستکردۆتەوە.

گەر حکومەتی فیدراڵ پابەند بێت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لەو بەروارەدا، ئەوا مووچەخۆرانی هەرێم لەم مانگەدا سێ مووچە وەردەگرن. 



AM:12:41:12/04/2024