کەشناسی : پلەکانی گەرم بەرز دەبنەوە

کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەلیت " پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".

کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٢ی نیسانی  ٢٠٢٤کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت ، و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ تــــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی شەممە ١٣ی نیسان کەش ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما  بە نزیکەی ١ تــــا ٣ پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٥ 

سلێمانی  : ٢٣

دهۆک :  ٢٤

 زاخۆ  : ٢٥

هەڵەبجە : ٢٤

کەرکوک : ٢٩

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٤

گەرمیان : ٣٠



AM:10:35:12/04/2024