ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلدا گرت

ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤ کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلدا گرت. 

هێزى دەریای سوپاى پاسدارانى کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گەرووى هورمز دەستبەسەر کەشتی (ئێم سى ئێس ئاریس)دا گیرا کە سەر بە ئیسرائیلە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە ئاڵاى پورتوگالى لەسەرە و سەر بە کۆمپانیاى (زودیاک ماریتایم)ـە کە بارەگاکەى لە شارى لەندەنە و خاوەندارێتی کەشتییەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرمایەدارێکی ئیسرائیل بە ناوی ئیال عۆفەر کە لە ئێستادا کەشتییەکە بۆ کەناراوەکانی ئێران گواستراوەتەوە. 


PM:02:54:13/04/2024