بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٥٣٣ ملیۆن و ٩٧٨ هەزار دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٥٣٣ ملیۆن و ٩٧٨ هەزار و ٥٦٢ دۆلاری فرۆشتووە کە ٤٧٠ ملیۆن و ٨٥٣ هەزار و ٥٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٦ ملیۆن و ١٢٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی دووشەممە بووە كە ٢٧٨ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٣٣٢ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٥٥ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار و ٢٣٠ دۆلاری فرۆشتبوو.


PM:04:09:13/04/2024