کۆمسیۆن مافی کاندیدبوون لەپەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان وەرگرتەوە


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مافی كاندیدبوونی لە یاسین خزر و پێنج كاندیدی دیكە وەرگرتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی سپی سەندنەوەی مافی خۆ کاندیدکردنی ئەو پاڵێوراوانە دەگەڕێتەوە بۆ تەواونەبوونی دۆسیەکانیان، لەوانەش پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدانەوە مافی خۆ کاندیدکردنی لێسەندراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بوونی کارتی بایۆمەتری دەنگدان کراوەتە مەرجێکی خۆکاندیدکردن، هەر وەک چۆن هاوڵاتی دەنگدەریش بەبێ ئەو کارتە ناتوانێت دەنگ بدات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا یاسین خدر کە خەڵکی راپەڕینەو خولی پێشوو پەرلەمانتاری گۆڕان بووە، دەڵێت" ئەو راست نییەو مەبەست لە بڵاوکردنەوەی شکاندنی منە".

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " نەبوونی کارتی دەنگدان لەلایەن یاسین خدرەوە راستە.

ئەو چوار کاندیدەکەی نەناسراون و ئەندام پەرلەمانی خوولی پێشوو نەبوون و دۆسیەکانی ئەوانیش کەموکورتیان تێدایە.



PM:09:59:13/04/2024