سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمەریکا: بەدەیان درۆن روو لە ئیسرائیلە ئیسرائیل:درۆنەکان بە ئاراستەی ئیسرائیل دێن

سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمەریکا بە میدیاکانی ولآتەکەیان راگەیاندووە" ئێران بە دەیان درۆنی بە ئاراستەی ئیسرائیل ئاراستەکردووە ". هەرچی ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە گەیشتنی دۆرنەکان کاتی زۆر دەوێت و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئاسمانی ئیسرائیل.

هەموو سەرچاوە سەربازی و میدیایەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەمشەو دەستیپێکردووە بە دەیان درۆنی ئێرانی لە کاتژمێر ١١ ی شەوەوە لە عێراق و ئێران  هەستاون بەرەو ئاسمانی ئیسرائیل دەچن، دانیاڵ هاغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو درۆنانە کاتی زۆری دەوێت تا دەگاتە ئیسرائیل، هەروەها داوای لە خەڵکی ولآتەکەی کرد کە ئارامی بپارێزن.

ئەمشەو فڕۆکەوانی مەدەنی ئۆردون رایگەیاند کە ئاسمانی وڵاتەکەی داخستووە بەرووی هەموو گەشتێکدا بەهۆی هەڵکشانی نانکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە.

ئاماژەکانی دەستپێکردنی هێرشەکە سەرەتا لە ئەمەریکاوە دەرکەوت کاتێک جۆ بایدنی سەرۆک ئەو وڵاتە کە هاوپەیمانی ستراتیژی ئیسرائیلە گەڕایەوە کۆشکی سپی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە سەربازیی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لەسەر هەڵکشانی بارگرژیەکەو هێرشی ئێران بۆ سەر هاوپەیمانەکەیان.  



PM:11:22:13/04/2024