ئێران: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بە دەیان مووشەک و درۆن دەستیپێکرد

نیوەشەوی ١٤ ی نیسان ٢٠٢٤ سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانی ئیسرائیل بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند " ئۆپەراسیۆنێکیان بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک ئەنجامداوە"، وەک لە راگەیاندنەکەیاندا هاتووە " ئەمەش وەڵامی ئەو تاوانە زایۆنیستییە کە بۆردومانکردنی کونسوڵخانەکەمانی لە سوریا کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنەکە بە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە، بۆ لێدانی ئامانجە تایبەتەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان".

درۆن و مووشەکەکان زۆربەیان لە رۆژئاوای ئێران و هەندێکیان لەناو شارە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون لە ئاسمانی دیالە و هەولێر و کەرکوک بینراون.

ئەم درۆن و مووشەکانە چەند کاتژمێرێکیان دەوێت تا دەگەنە ئیسرائیل، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رووبەرووی ئەو دۆرنانە بوونەتەوە لە ئاسمانی سوریا و ئوردون.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمەریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێرشەکانی ئێران چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت. 



AM:12:08:14/04/2024