کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام دەڵێت' سبەینێ ئەگەری نمەبارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک".

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بەگشتی و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ١٥ی نیسان ڕایگەیاند" ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما ١-٣ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٥

سلێمانی: ٢٤

دهۆک:  ٢٤

زاخۆ: ٢٥

هەڵەبجە : ٢٦

کەرکووک : ٢٨

سۆران : ٢٤

حاجی ئۆمەران : ١٤

گەرمیان : ٣٠


AM:10:46:14/04/2024