لە شارباژێڕ لە رێگای بۆردومانەوە گەنجێک گیانی لە دەستدا

شەوی رابردوو لە کاتێکدا هەموو سەرنجەکان لەسەر هێرشی ئاسمانی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل، لە رێگای درۆنەوە کە گومان دەکرێت تورکی بێت، لە شارباژێر ماڵێک بۆردومان دەکرێت و گەنجێک گیان لە دەستدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی" سپی " بۆردومانەکە لە دۆڵی شۆرەی گوندی گەڵاڵە بووە لە سنوری شارباژێر و تەرمەکە تا بەیانی لە ماڵە رووخاوەکەدا ماوەتەوە، بەیانی خەڵک چۆتە سەر ماڵە رووخاوەکەو تەرمی قوربانییەکەیان دەرهێناوە کە نیشتەجێی سلێمانییە.

ئەو گەنجە لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ ماڵێکیان لەو گوندە، خێزانەکە گەراونەتەوە سلێمانی، شەو درۆنی ئەو ماڵەی تەقاندۆتەوە.

 قایمقامی ماوەت کامەران حەسەن هەواڵەکەی بۆ میدیاکان پشتراستکردەوەو جەختی لەسەر رووداوەکە کردەوە.



PM:03:28:14/04/2024