وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری لێخۆشبون لە سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوی دەستبەری کۆمەڵایەتی چوە بواری جێبەجێکردنەوە".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کراوە، تێیدا هاتووە" به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی (هه‌شته‌م) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره (٣)ـی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو بڕیاردراوە بە لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی ١٠٠%ـی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوهنكاران، تایبه‌ت به (به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی)، به مه‌رجێك له ماوه‌ی (٩٠) رۆژی كار له رێككه‌وتی، به‌كاربوونی ئه‌م بڕیاره‌وه ته‌واوی ١٠٠٪ـی بڕی پاره‌ی به‌شداری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بده‌ن".
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له ڕۆژی گشتاندنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.