قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت" له كاتی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی ساخته‌دا هاوڵاتیه‌كی بە ڕەگەز عەرەب سوتا و گیانی له‌ده‌ستدا".
قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له ماڵێكدا له سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتی ئاسایی و شه‌مع (مۆم)دا كه خاوه‌نه‌كه‌ی تێكه‌ڵی كردووه و گیراوه‌یه‌كی لێ دروستكردووه و له ڕێگه‌ی ئۆنلایه‌نه‌وه به زه‌یتی زه‌یتون فرۆشتویه‌تی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ئاگاداركراوین له كاتی روداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری، ده‌ركه‌وتووه له ماڵێكدا كاری تێكه‌ڵكردنی زه‌یتی چێشت و مۆم ده‌كرێت و به رۆنی زه‌یتون ده‌فرۆشرێت".
راشیگه‌یاندووە" راسته‌وخۆ رێكاره‌كان ده‌ستیانپێكرد و ده‌ركه‌وت كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌و كاره‌ی كردووه و به ڕێگه‌ی ئۆنلاین فرۆشتویه‌تی به هاوڵاتیان، به تایبه‌ت به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".