لە قوتابخانەکی سنوری پارێزگای دهۆک خوێندکارێک سێ چەقۆی لێ درا و بریندارکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ خوێندکارێکی پۆلی نۆی بنەڕەتی بە ناوی (ع، ح، ب) لە قوتابخانەی گارەی سنوری پارێزگای دهۆک لەلایەن هاوڕێیەکییەوە درایە بەر چەقۆ و بریندارکرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خوێندکارە بریندارەکە دوو چەقۆ لە شانی دراوە و چەقۆیەکی دیکەش بەسەر سەری کەوتووە.
دوای ڕووداوەکە خوێندکارە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستاشدا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردووە.