کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێش دەکەوێت

هەرچەندە چەند پەرلەمانتارێکی کورد ئاماژەیان بەوە دا کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دوای ٢٠ی نیسانەوە دابەشدەکرێت، بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێش ئەو وادەیە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە.
 
تا ئێستا لە مانگی نیساندا بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانی مانگی شوبات و ئازارەوە دوو مووچە دابەشکراوە، پێشبینی دەکرێت کە لە ١٨ ی نیسانیشەوە مووچەی مانگی نیسان بگات و دابەشبکرێت، بەم پێییە مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی نیساندا سێ مووچە وەردەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ هەنگاوێکی نەناوەو لە نێوان بەغداو هەرێمدا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.




AM:07:56:15/04/2024