کەشناسی: تاوە باران و هەورە برووسکە دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە پێشبینی دەکات کەشوهەوا لە هەندێک ناوچەی دهۆک و قەزای شەنگال باراناوی و بە برووسکە بێت، بەڵام سبەی ساماڵ دەبێت.

کەش ناسی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری ) وە هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە،وە لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت". 

لە بارەی پلەی گەرمای ئەمڕۆ دوو شەممە ئەوە دەخاتەڕوو کە کەمێک نزم دەبێتەوە بە ١-٣ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی سێ شەممە بەم شێووەیە دەبێت: 

ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەورە جیاجیا. 

لە بارەی پلەکانی گەرمای رۆژی سێ شەممەوە، کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات پلەکانی بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی ١-٣ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٧ 
سلێمانی:٢٥
دهۆک: ٢٥
زاخۆ: ٢٦
هەڵەبجە: ٢٥
کەرکوک: ٢٩
سۆران: ٢٤
حاجی ئۆمەران:١٥
گەرمیان: ٣٠



AM:10:42:15/04/2024