بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، کەم کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار و ٥٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٦٣ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٥٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەک شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ١٦٠ هەزار و ٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ٢٥٩ ملیۆن و ١١٥ هەزار و ٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٤ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٤٩ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.