وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە" ڕەنگە ئیسرائیل لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە،

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە" ڕەنگە ئیسرائیل لە ئەمڕۆ دووشەممەوە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ڕەنگە هێرشی سەربازییش لەخۆبگرێت".

ڕۆژنامەکە لە زاری پیتەر لێرنەر، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە" بەرپرسانی سەربازی کۆمەڵێک بژاردەیان پێشکەش بە حکومەت کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران"

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سێ بەرپرس ئاماژەی بەوە کردووە " حکومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ یان لە ڕۆژانی داهاتوودا هەنگاوەکانی خۆی دیاری دەکات. ئیسرائیل چەند ناوەندێكی سەربازی و هەواڵگری و سەكۆی مووشەكی و بنكەی سەربازیی ئێران دەکاتە ئامانج، ئێرانیش ئامادەکاری کردووە و چەندین بنكەی سەربازی چۆڵ كردوون".



PM:02:29:15/04/2024