ناسر کەنعانی: ئێران نایەوێت شەڕ و گرژی لە ناوچەکە زیاد کات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" ئێران نایەوێت شەڕ و گرژی  لە ناوچەکە زیاد کات. ئێران دەیەوێت لە هەموو قۆناغێکدا پابەندبوون بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەزاندنی هێڵی سوور مسۆگەر بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی و پێشگرتن لە کردەوەی شەڕانگێزانە".

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیی هەفتانەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

کەنعانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران و هەڵوێستی دەوڵەتانی ئوروپی، وتی" پێموایە زۆر زوویە بۆ ئەوەی حوکم بدەین کە ئەمریکا چی دەکات، بەڵام دەبێت خاڵێک بخەمەڕوو. ئێران هێزێکی بەهێزە و ئاسایشی دەوێت. چالاکییەکانی ئێران لە هێرشکردنە سەر قەڵا سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکان بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە مافی بەرگری لە خۆ بە پشت بەستن بە مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا دیپلۆماسییەکانی ئێران لە سووریایە".

"ئێران،و دامودەزگا دیپلۆماسییەکان و هێزە چەکدارەکانی لەم رووداوەی دواییندا، کاردانەیەکی رەوایان  بووە بەرامبەر بە  کردەوە شەڕانگێزییەکانی ڕێژیمی زایۆنیستی . ئێران بە عەقڵانی و بەرپرسیارانە مامەڵەی کرد. پێش ئەوەی هەنگاو بنێین هۆشداری پێویستمان دا. بۆیە دوای ئەو هەموو مشتومڕانە بەهێز ڕۆیشتین و بەردەوامیش دەبین بە بەهێزی".( کەنعانی وتی).

وەزیری دەرەوەی ئیڕان وتیشی" ئێران نایەوێت شەڕ و گرژی  لە ناوچەکەدا زیاد کات. ئێران دەیەوێت لە هەموو قۆناغێکدا پابەندبوون بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەزاندنی هێڵی سوور مسۆگەر بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی و پێشگرتن لە کردەوەی شەڕانگێزانە. کردەوەی ئێران پێویست و شیاو بوو و ئامانجی سیستماتیکی بوو. لە ئاکامی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵسوکەوتی کردووە".

"کردەوەکانی ئێران بەتەواوی ڕەوا و بەگوێرەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەڵام دوای هەموو گفتوگۆکان وەرچەرخانێکی دیپلۆماسی بەخۆیەوە بینی.  سروشتی و ئاساییە کە ئەمریکا ، ئێران و کردەوە رەواکەی بدەنە بەر باس و سەرەنج".( وەزیری دەرەوەی ئێران وای وت).

ناسر کەنعانی  سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپی و بانگکردنی باڵوێزانی وڵاتەکەی ،راشیگەیاند"  کارەکانی ئێران بەتەواوی بەرپرسیارانە بوو. ئێران هەڵسوکەوتی بەریتانیا بە بەرپرسیارانە نازانێت لە خۆدزینەوەی بەرامبەر بە مەحکومکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی. بەداخەوە لە کاتێکدا حکوومەتی بەریتانیا چاوی لە تاوانەکان دادەخات، هێرشە ڕەواکانی ئێران کە بۆ بەرگریکردن لە خۆی بووە، مەحکوم دەکات".

سه بارەت به کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئه نجومه نی ئاسایشی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه پاندنی سزا بۆسەر ئێران، ئاماژەی بەوەشدا"  ئه نجومه نی ئاسایش به ڕپرسیارێتیی سەرە تایی و سه ڕەکیەی پاراستنی ئاشتی نێودەولەتییە، ئەم ئەنجومەنە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکە، کاریگەری لەسەرداناوە و کاریگەر ئەرێنی نەبووە بۆ داواکاری ئێران و وڵاتانی سەربەخۆی دیکە ".

هەروەها راشیگەیاند" بێهەڵوێستی ئەو ئەنجومەنە لە مەحکوومکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و هێرش بۆ سەر بارەگای دیپلۆماسی ئێران لە دیمەشق، بەڵگەیەکی روونە بۆ ئەو بانگەشەیەیە کە ئەنجومەنەکە لە ژێر کاریگەریی نەرێنی ئەمریکا و بەشێک لە حکومەتە ئوروپاییەکان نەیتوانی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات". 



PM:03:37:15/04/2024